مەزڵوم عەبدی و شاندەکەی حکومەتی سوریا کۆبونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i437018-مەزڵوم_عەبدی_و_شاندەکەی_حکومەتی_سوریا_کۆبونەوە
مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە)، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی سوریا و هەسەدە پێکیهێنابو، کۆبوەوە لەبارەی ئاگربەست لە سەرانسەری خاکی سوریا و بەشداریکردنی هەمو لایەنەکان لە داهاتو و دەستوری سوریا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 19, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • مەزڵوم عەبدی و شاندەکەی حکومەتی سوریا کۆبونەوە

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە)، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی سوریا و هەسەدە پێکیهێنابو، کۆبوەوە لەبارەی ئاگربەست لە سەرانسەری خاکی سوریا و بەشداریکردنی هەمو لایەنەکان لە داهاتو و دەستوری سوریا.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانیان، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی سوریا و هەسەدە پێکیهێنابو، کۆبوەوە.