تەشەناسەندنی قەیرانی مرۆڤی لە سووریا
ڕێکخراوی نەتەوەکان هەواڵی دا لە هەڵاتنی هەزاران شارومەندی سووری لە ناو خاکی ئەم وڵاتە بەرەو لوبنان بە هۆی جەنایەتەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی .
ئەم ڕۆژانە لە سووریا بەهۆی تێکەڵچوونی جۆربەجۆری هێزەکانی حکومەتی کاتیی جۆلانی لەگەڵ گروپ، حیزبەکان وقەوم وئەتنەکان کە حکومەتی شام قەبوڵ ناکەن لە لایەک وهەروەها بەردەوامی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی وپەلامار بۆ سەرخاکی سوویا بووەتە هۆ کەخەڵکی ئەم وڵاتە توشی سەرلە شێواوی بوونە ونازانن چێبکەن. بە جۆرێک کە کۆمیساریای ڕیکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئاوارەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٢١ هەزار کەس لە شارومەندانی سووری بەهۆی نائەمنی لەم وڵاتە لەدرێژایی ئەم مانگەدا بەرەولوبنان هەڵاتوون. ئەم ئاماروڕێژەیە تەنیا هاوپێوەند بەم مانگە بووە وئاماروڕێژەی مانگەکانی ڕابردوو زیاترلەم هەژمارەیە. لەم ڕاپۆرتە دا هاتووەکە پەلامارە دوژمنکارانەکان دەستپێکراوە لە سەرەتای مانگی مارس هەتا ئێستاکە بووەتە هۆی ئاوارە بوونی بەربڵاوی شارومەندانی سووریا وهەڵاتنیان بەرەوباکووری لوبنان. خوەڵکی سووریا لە ترسی پەلامارە دڕندانەکانی تیرۆریستەکانی سەربە ڕژێمی جۆلانی لەڕیگەی ڕیگا نایاساییەکان وتێپەڕین لە ڕووبارەکان هەوڵ ئەدەن خۆیان بگەیەننە خاکی لوبنان.
زۆرێک لەوان لەم ڕیگایە برینداردەبن . پێویستە بۆترێ کە تیرۆریستەکانی جۆلانی لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانی سووریایان بەتایبەت لە ناوچەعەلەوی نشینەکان لەناوخاک وخوێندا گەوزاندووە. لەلایەکی تر پارێزگاری دەرعای سووریا بە ئاماژەدان بە بەردەوامی دەستدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی بۆ ناوخاکی سووریا، ڕژێمی زایۆنی وحکومەتی کاتیی جۆلامی بەبەرپرسیی کوژرانی کەسانی ناسەربازی لە سووریا دەزانێت.
"ئەنوەر تاها ئەلزەعبی" پارێزگاری دەرعا جەختی کرد: پەلامارە دەستدرێژکارانەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیلی ودەستدرێژکاری بەردەوامیان بۆ سەر خاکی سووریا، گروپێک لە دانیشتوانیان هان داوە بۆ تێکەڵچوون لەگەڵ گروپێک لە سەربازان کە هەوڵیان ئەدا دزەبکەنە ناو گوندی کویا هەڵکەوتوولە ڕۆژئاوای دەرعا .ئەلزەعبی لە درێژەدا وتی: ئەم پرس ومەسەلە بووە هۆو سوپای داگیرکەر بە بۆمبارانی توپخانەیی وپەلاماری فڕٶکەی بێفڕۆکەوان ئاڵوزیەکان تەشەنا پیبدات کە لە ئەنجامی دا ژمارەیەک لە خەڵکی سیڤیل کوژران .