وشداری ئەمریکا بە شاروومەندانی خۆی سەبارەت بە سەفەر بۆ سوریا
ئادار 29, 2025 17:02 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وشداری دا بە شاروومەندانی ئەم وڵاتە کە لەبەر مەترسیی تیرۆریزم و ئاڵۆزی و نائارامی سەردانی سوریا نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانمان ئاگادار دەکەینەوە لە زیادبوونی ئەگەری هێرشەکان لە سوریا لە جەژنی ڕەمەزاندا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕەنگە باڵوێزخانەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە گشتییەکانی سوریا لە دیمەشق ببەنە ئامانجی ئەم هێرشانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدا لە بارودۆخی ئێستای سوریادا، وشداری داوە سەبارەت بە پڕمەترسی بوونی سەفەر بۆ ئەم وڵاتە، کە سوریا لە قۆناغی حکومەتی کاتی و گوێزرانەوەی دەسەڵاتدایە و ئێستاکە کەسانی چەکداری سەر بە گروپە تیرۆریستییە تووندڕەوەکان لە شاری دیمەشق تەراتێن دەکەن.