ساڵح موسلیم: بەشێکین لە سوریا و هەرگیز نەمانویستووە جیاببینهوه
نیسان 06, 2025 17:10 Asia/Tehran
ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە و سیاسەتمەداری ناسراو و باڵای کورد وشداری دهدات لهبهرامبهر ههوڵهکانى تورکیا بۆ تێکدانى ئهو ڕێکهوتنهى لهنێوان مهزڵوم عهبدى و ئەبوومحەممەد جۆلانیدا واژۆکراوه.
ساڵح موسلیم ڕایگەیاند: "پێشتریش وتوومانە ئێمە بەشێکین لە سوریاو هەرگیز نەمانویستووە جیاببینهوه". ناوبراو پێیداگرت: تورکیا ئێستا بووهتە هەڕەشەو بەربەست بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێستا زیاترین هەوڵ دەدات زۆرترین ئاستەنگ درووستبکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێککەوتنی کورد و حکومەتی دیمەشق بکات، بهڵام پێموایە ئەو ئاستەنگانە ئێستا ئیتر هیچ کاریگەر نین".
ئەم ئەندامەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاشکرایشی کرد، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو حیزبە کوردییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆ دەبنەوە و کۆنگرە یان کۆنفرانسێک بەڕێوەدەبەن.