نیسان 08, 2025 18:40 Asia/Tehran
  • نیگەرانی لەحاند لەسێدارەدرانی ئەو لەشکریانەی لە بەندی حکومەتی جۆلانیدان

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا وشداری داوە لە حاند دۆخی ناڕوون و مەترسیداری هەزاران ئەفسەر و سەربازی سوپای سەردەمی بەشار ئەسەد کە ئێستاکە لە زیندانەکانی حکومەتی هەتەشە بە سەرکردایەتیی ئەبو محەمەد جۆلانیدان.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا  ڕایگەیاند کە ئەم کەسانە مەترسیی ئەشکەنجە و لەسێدارەدران و پێشێلکرانی مافەکانیان لەسەرە. ئەم ڕێکخراوەیە بە وشداریدان لە حاند ئەگەری کوشتن و لەسێدارەدانی ئەو کەسانە، داوای چاودێریکردنی خاچی سوور و ئازادکردنی ئەوانەی کرد کە هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە. ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا  هەروەها جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی دادگاییکرانی شەفاف و دادپەروەرانەی تۆمەتباران بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

سەرپەیڤ