سەرۆکی عەلەوییەکانی سووریا: با جیهان فریامان کەوێت
سەرۆکی ئەنجومەنی عەلەوییەکان لە سووریا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دژی عەلەوییەکان، داوای پێکهێنانی کومیتەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و دەستێوەردانی بەپەلەی جیهانی بۆ راگرتنی ئەو جەنایەتانەی کرد.
شێخ غەزاڵ داوای پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە هاووڵاتیانی بێ تاوانی سووریا و پێکهێنانی کومیتەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەر بەخۆ بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا لە پاڵ ڕێکخستنی دامەزراوە مرۆڤدۆستانە نێودەوڵەتییەکانی کرد و وتی کە جیا لە ڕەگەز یان ئایین ، ڕۆڵی مرۆڤەکان ئەبێ پاڵپشتی بکرێت و ئەوە ئەرکێکی سیاسی نییە، بەڵکوو ئەرکێکی دینییە.ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە جەنایەتە ئەنجام دراوەکان لە سووریا وەکوو کوشتوبڕ و ڕفاندن و لەت لەت کردنی مرۆڤەکان هەر درێژەی هەیە، داوای دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی سڤیلی کرد. شێخ غەزاڵ وتیشی کە هەزاران کەسی سڤیل و بە تۆمەتی ئەوەی کە سەر بە ڕژێمی پێشوو بوون لە گرتووخانەن چونکوو ئەوان ڕوانگەی تیرۆریستی و توندڕەویان نییە.