جمووجوڵی سەربازی ئانکارو تیلاڤیڤ لە سووریا / ڕوانگەی ترامپ چیە؟
لەکاتی ڕۆخانی حکومەتی بەشارئەسەد وزاڵبوونی گروپەکانی سەربە تورکیا لە سووریا، ئەم وڵاتە بواری دەسوەردان وکێشەی نێوان تیلاڤیڤ وئانکارای بۆپەرەپیدانی ناوچە دزەلێکراوەکان رەخساندووە.
مالپەڕی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدە ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا لە ژێر ناوی سووریا وشەڕی دزەلێکراوی نێوان ئیسرائیل وتورکیا نووسیی: لە کاتی ڕۆخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە هەشتەمی دێسەمبەری ڕابردوو، ئیسرائیل شەڕێکی لەدژی سووریا وەڕێخست وژێرخانە سەربازیەکانی سووریا کە بۆ دەسەڵاتدارانی تازە بەجێ مابوو داگری فڕۆکە شەڕکەرەکان ، گەمیە جەنگیەکان ، کەرەسە وئامێری جەنگی، توپخانە وموشەک وهەروەها ناوەندگەلێکی وەکوو فڕگە سەربازیەکان وتونیلە تایبەتەکانی موشەکە ستراتژیکە دوربڕەکانی دایە بەر دەسڕێژ وئەمە هاوکات لەگەڵ تەشەنای شەڕی نفوزی نێوان ئیسرائیل وتورکیا بەشێوەی ڕاستەوخۆ وناڕاستەو خۆیە. فیدان لە ئەمریکا داوای کردووە کەزەخت بخاتە سەر تیلاڤیڤ بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی بۆسەر سووریا ووەڵامی ئیسرائیل ئەمە بووە کە تیلاڤیڤ حەقی هەیە بەربەرەکانێ بکات لەگەڵ هەر کاروکردەیەکی هەڕەشاوی لەلایەن سووریا وە .وەاڕەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە یەکەمین کۆبوونەوەی تەکنیکی نێوان ئانکاراو تیلاڤیڤ بە مەبەستی دامەزرانی مێکانیزمێک بۆ پێشگیری کردن لە تێکەڵچوونەکانی نێوان دوولایەن لە سووریا، لە شاری باکۆ بەڕێوەچوو. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی پاشان ڕاپۆرتیان دا کە دوو لایەن نەیانتوانی لە بارەی پێشگیری کردن لە ئاڵوزیەکان لە سووریا بەڕێککەوتن بگەن. هەرلەم پێوەندیە دا، کەناڵی تەلە فیزیۆنی " کان" ی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە خولێکی تری وتووێژەکانی نێوان تیلاڤیڤ وئانکارا دوای جێژنی بەناو " فەسح" ی یەهودی بەڕێوەدەچێت.