نیسان 12, 2025 15:48 Asia/Tehran
  • نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا یاری بە ئاگرکردنه

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئیسرائیل بە درێژەی دەسدرێژکاری بۆ سەر سوریا یاری بە ئاگر دەکات.

ئەمڕۆ گیەر پیدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا وتی: ئیسرائیل کاتێک کەڵک لە  ئاسمانی سوریا دەگرێت یاری بە ئاگر دەکات و دەسدرێژی بۆسەر  خاکەکەی دەکات. جەختیشی لەوە کردەوە: ئێمە دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا دەکەین، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت یارمەتی بدات تا سەربکەوێ . پێدەرسن هەروەها ڕایگەیاندووە، پێویستە ئەو سزایانەی بەسەر سوریادا سەپێنراون، هەڵبگیرێن. هەفتەی ڕابردوو ڕژێمی زایۆنی  لە یەکێک لە بەرفراوانترین  پەلامارە  ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە پێنج ناوچەی سوریای کردە ئامانج.

سەرپەیڤ