مەزڵوم عەبدی چەند زانیارییەک لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i437878-مەزڵوم_عەبدی_چەند_زانیارییەک_لەبارەی_رێککەوتنیان_لەگەڵ_دیمەشق_ئاشکرا_دەکات
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە هەسەدە روویداوە و دەشڵێت: لەدوای رێکەوتنیان لەگەڵ دیمەشق، تورکیا داواکارییە زێدەڕۆکانی و مەرجە تووندەکانی وەلاناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2025 12:52 Asia/Tehran
  • مەزڵوم عەبدی چەند زانیارییەک لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا دەکات

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە هەسەدە روویداوە و دەشڵێت: لەدوای رێکەوتنیان لەگەڵ دیمەشق، تورکیا داواکارییە زێدەڕۆکانی و مەرجە تووندەکانی وەلاناوە.

مەزڵوم عەبدی پێیداگرت: تورکیا ئاگای لە برگەکانی رێککەوتننامەی نێوان ئێمە و ئەبوومحەممەد جۆلانی نەبووە، لەدوای ئەو رێککەوتنە تورکیا داواکارییە زێدەڕۆکانی و مەرجە تووندەکانی وەلاناوە. عەبدی بە ئاماژە بەوەی کە رێککەوتنەکە کەشێکی سەقامگیری دروستکردووە و حکومەتی تورکیاش زمانێکی نەرمتر لە راگەیاندراوە فەرمییەکانی لەبارەی هەسەدەوە بەکاردەهێنێت وتیشی: تێبینی ئەوەیان کردووە تورکیا رازییە بە بیرۆکەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە دامەزراوەکانی حکومەت، ئەمەش بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوە.