کوشتاری عەلەوییەکان کاریگەری زۆر خراپی لەسەر هەموو سوریا داناوە
ئەندامێکی سەرۆکایەتیی هاوبەشی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، ڕەخنەی لە داڕشتی حکومەتی جۆلانی گرت و ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان کاریگەری زۆر خراپی لەسەر هەموو سوریا هەبووە، چونکە ئەوە پەیامێک بوو بۆ هەموو پێکهاتەکانی تری سوریا
فوزا یوسف جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا بە گۆڕینی سیاسەتەکان و پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی ڕابردوو دەتوانێت ڕێگری لە داڕمانەکە بکات. هەروەها جەختی لە پێویستی کشانەوەی تورکیا و گروپە کانی سەر بە تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و دامەزراندنی ئاسایش لە لایەن هێزە خۆجێیەکانەوە کرد و داوای کرد کۆتایی بە کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان بهێنرێت و ئەنجامدەرانی دادگایی بکرێن. فوزا یوسف لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد لە تورکیا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ناوچەکە و سەقامگیری لە سوریا.