کوردی سوریا: تەنیا بە تەبایی لەگەڵ دیمەشق چەک دادەنێنن، نە بە خواستی تورکیا
May 04, 2025 16:10 Asia/Tehran
ڕێبەری پەیەدە ( پارتی یەکێتی دیموکراتیک) رایگەیاند کە کوردەکان تەنیا ئەو کاتەی چەک دادەنێن کە لەگەڵ حکومەتی تورکیا ڕێککەوتبێن، نە بە هۆی زەخت و گوشاری تورکیاوە.
ساڵح موسلیم خوازیاری حکومەتێکی لامەرکەزی بوو لە چوارچێوی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی سوریا و نەیارەتیشی دەربڕی بەرامبەر بە دزە و دەسەڵاتی تورکیا و گرووپگەلێکی وەک هەتەشە. ناوبراو پێوەندی لەگەڵ پەکەکەی ڕەت کردەوە و وتی کە تورکیا ئەو تۆمەتە دەخاتە پاڵی ئێمە کە پێوەندیمان بە پەکەکەوە هەیە، بەڵام ئەوە درۆ و دەلەسەی تەواوە. ساڵح موسلی وتیشی: پاشماوەکانی داعش هێشتایش لە ناوچەگەلێکی سوریا بەتایبەت لە ئیدلیب و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا بوونیان هەیە و تەنیا ناوی خۆیان گۆڕیوە. ساڵح موسلیم، جۆلانیشی بە یەکێک لە ئەندامانی پێشووی داعش ناو برد.