May 04, 2025 16:06 Asia/Tehran
  • تورکیا نزیکه‌ی ١٠ هه‌زار جار پەلاماری داوین

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە مانگی ئاپریلدا نۆ هەزار و ٧٩٠ جار لە ئاسمان و زەوینەوە پەلاماری کردۆتە سەرمان.

هەپەگە ده‌ڵێت، "لە مانگی ئاپریلدا سوپای تورکیا ٧ جار بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو دژی هێزەکانمان جەنایەتی جەنگیی ئەنجامداوە، هەوڵیشیداوە تونێلەکانمان بە ئامێری هەڵکەندن و شوڤڵی میکانیکی لەناو ببات،  ٧٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی ئەنجامداوە، ١٢ جار بە کۆپتەری جەنگی پەلاماری داوین، دوو جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و نۆ هەزار و ٦٩٣ جاریش بە چەکی قورس، تۆپهاوێژ و هویتزەر هێرشی کردۆتە سەر هێز و بارەگاکانی ئێمە لە سوریا.

سەرپەیڤ