ڕێککەوتنی ئاگربەس لە نێوان سەرکردەکانی دەرووزی و حکومەتی جۆلانی
دوابەدوای پەرەسەندنی بزاڤ و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و هاتنمە ئارای داواکاریی جەماوەریی بەربڵاو لە پارێزگای سوەیدا، قایم مەقامی ئەم پارێزگایە دەستپێبوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان سەرۆکهۆزەکانی دەرووزی لە سوەیدای ڕاگەیاند، بە تەوەرەی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێگاکانی پەیوەندیکردن.
سەرۆک هۆزان و گەورەپیاوانی تایفەی دەرووزی لە پارێزگای سوەید لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا، دژایەتی خۆیان بۆ هەر پلانێکی دابەشکردن یان جیابوونەوە ڕاگەیاند و جەختیان کرد لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە فیتنە و جموجۆڵی هۆزی و ئەتنی. ئەوان هەروەها بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هۆزی دەرووزی بەشێکی جیانەکراوە لە سوریای یەکپارچەیە، خوازیاری دەورگێڕانی کارگەری وەزارەتی ناوخۆ و دەزگەی داد بوون لە سوەیدا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە دەرووزییەکان کە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە دنە دەدرێن، بەردەوامن لە پەیڕەوکردنی پلانی پارچەپارچەکرانی سوریا.