هەشتسەد ئیزەدی لە بەندیخانەکانی تەحریری شام
May 21, 2025 15:50 Asia/Tehran
وتەبێژی ڕێکخراوی گەشەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە نزیک بە هەشتسەد ئیزەدی لە بەندیخانەکانی ژێر کۆنترۆڵی تەحریری شام لە ئیدلیب به ندکراون .
"ئاراس جەلال"ڕایگەیاند : چارەنووسی ٢١٥٠ کورد کە لەلایەن هێزەکانی داعش دەستیگرکران هەروا نادیارە. زۆرێک لەو کەسانە کە لەلایەن داعشەوە بێسەروشوێنن ، لە حەڵەب ، کۆبانێ وڕەقە دەستگیر کراون . ناوبراو لە بارەی ئیزەدیەکان جەختی کرد: هەتا ئەمڕۆزیاتر لە ٢٠٠٠ ئیزەدی بێسەروشوینن. زۆربەیان لە ساڵەکانی ٢٠١٧ هەتا ٢٠١٩ لەلایەن تەحریری شام دەستگیرکراون وئێستالە ئیدلیبی سووریا ڕادەگیردرێن.