یەکەم دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی سوریا دوای هاتنە سەرکاری ئەلجولانی
May 24, 2025 16:30 Asia/Tehran
پارێزگاری سویدەی سوریا وەک یەکەم بەرپرسی باڵای حکومەتی کاتیی ئەو وڵاتە دوای هێرشی چەکدارانی سوریا دەستی لەکارکێشایەوە.
مستەفا ئەلبەکور دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە لە نووسینگەکەی لە باڵەخانەی پارێزگاریی هێرشی کرایە سەر لەلایەن کەسانی چەکدارەوە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد. ئەمە یەکەمین دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسێکی باڵای حکومەتە لەدوای دەستبەکاربوونی ئەلجۆلانی. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەیەک لە دەڤەری سویدە، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی سوریا کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.