تورکیا ئامادەی ڕۆنانی بنکەیە لە سووریادا
May 25, 2025 18:20 Asia/Tehran
ژێدەرە ئاسایشییەکانی تورکیا بانگەشان کردووە کە ئەم وڵاتە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا بەنیازی دانانی بنکەی سەربازیی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی لەم وڵاتەدایە.
ئەم ژێدەرە ئاسایشییە ڕاشیگەیاندووە: هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەست دەکەنە دانانی بنکەگەلێکی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی لە سوریادا. لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بە هۆی گۆڕدرانی حکومەت لە سوریا ، تورکیا هەوڵی داوە لەم وڵاتەدا بنکەگەلێکی سەبازی دابنێت. هەر لەم بارەوە هەواڵگەلێک بڵاو بۆتەوە سەبارەت بەوەی کە تورکیا لە دووی دانانی بنکەی سەربازی لە ناوچەی تەدمەر یان پالمیرایە. بنکەی ئاسمانی "T4"ـیش یەکێک لە گرینگترێن بنکە سەربازییەکانی سوریا دێتە ئەژمار کە تورکیا بەنیازە لەوێدا ئامادەبوونێکی بەهێز و بەرچاوی هەبێت.