دەسدرێژیی تازەی داگیرکەرانی زایۆنی بۆ ناو خاکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i441199-دەسدرێژیی_تازەی_داگیرکەرانی_زایۆنی_بۆ_ناو_خاکی_سووریا
گروپێک لە چەکدرانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پەلاماریان کردە سەر ناوچەگەلێک لە پارێزگەی قونەیتەرەی سووریا .
(last modified 2025-08-29T11:34:59+00:00 )
ئاب 29, 2025 14:59 Asia/Tehran
  • دەسدرێژیی تازەی داگیرکەرانی زایۆنی بۆ ناو خاکی سووریا

گروپێک لە چەکدرانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پەلاماریان کردە سەر ناوچەگەلێک لە پارێزگەی قونەیتەرەی سووریا .

هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە نوێترین دەستدرێژی خۆی بۆ سەر خاکی سووریا چووە ناو گوندی ئەلسەمدانیە ی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری قونەیتەرە.

چەکدارانی داگیرکەری زایۆنی بە چەند ترۆمۆبیلی سەربازی وتانکێک ، دەستیان دایە گەشت لێدان لە ناوگوندەکە وگەڕان وپشکنینی ژمارەیەک لە ماڵەکان.

ڕۆژی ڕابردوویش کاروانێک لە سەربازانی داگیرکەر چوونە ناو گوندی " عەین زیوان" لە پارێزگەی قۆنەیتەرە. 

گروپێکی تر لە سەربازانی زایۆنیش لە گوندی" ڕویحینە " لە پارێزگەی قۆنەیتەرە دوو گەنجیان دەسگیرکرد.

لە چەندمانگی ڕابردوودا چەکدارانی داگیرکەری زایۆنی بەردەوام پەلاماریان کردۆتەسەر خاکی سووریا .