ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانیی سووریا: سەتا 96ی خەڵکی سووریا لە ژێر هێڵی هەژاری دان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442696-ئەندامی_هاوپەیمانی_نیشتمانیی_سووریا_سەتا_96ی_خەڵکی_سووریا_لە_ژێر_هێڵی_هەژاری_دان
ئەندامی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سووریا وتی: ڕێژەی هەژاریی لە وڵاتدا لەسەتا 96ـە و 22هەزار سەربازی سووری لە دۆخێکی نالەبار لە زیندان دان.
(last modified 2025-11-08T12:02:39+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2025 15:31 Asia/Tehran
  • ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانیی سووریا: سەتا 96ی خەڵکی سووریا لە ژێر هێڵی هەژاری دان

ئەندامی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سووریا وتی: ڕێژەی هەژاریی لە وڵاتدا لەسەتا 96ـە و 22هەزار سەربازی سووری لە دۆخێکی نالەبار لە زیندان دان.

 هەیسەم مەناع ، ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا و لە نەیارانی حکومەتی پێشووی بەشار ئەسەد لە سووریا وتی نزیکەی 22 هەزار سەربازی سوپای سووریا و  ئەو کەسانەی کە لە کۆتایی خولی سەرۆک کۆماریەتی بەشار ئەسەد چەکیان دانا  لە زیندانەکانی حکومەتی جۆلانی لە دۆخێکی نالەباردان . مەناع بە ئاماژە بە دسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر سووریا و بێ دەنگ بوونی حکومەتی جۆلانی ، تیمی جۆلانی بە کەسانێک لەقەڵەم دا کە  حازرن  بۆ مانەوە  لە  دەسەڵات هەرجۆرە ئیمتیازێک بدەن . ناوبراو جەختی کرد کە سووریا خاوەنی بارستای مرۆیی بەهێزە بەڵام  ڕژێمی جولانی  ئەوان دەخاتە پەراوێزەوە یان دەیانسڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەوان بە مەترسی  بۆ سەر خۆی دەزانێ .