دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا "بێ بڕانەوە" بەردەوامە
سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا باسیان کرد لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە و ڕ ایانگەیاند کە زایۆنییەکان درێژە ئەدەن بە سیاسەتی دەسدرێژکارانە و پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ.
سەرچاوە سووریاییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند سەربازانی داگیرکەری زایونیستی بە تڕوموبیلگەلی سەربازی گەیشتنە ناو خاکی سووریا و لە بەرزایی تەپۆڵکەی ئەبووقوبەیس هەڵکەوتوو لە باشووری قونەیتەرە جێگیر بوون . هەواڵدەری فەرمیی سووریاش ڕایگەیاند ڕژێمی زایونی بە دەسدرێژی بۆ سەر ناوچە گوندنشینەکانی قونەیتەرە و دەرعا و پەلامار بو سەر هاووڵاتیان درێژە ئەدەن بە سیاسەتی دەسدرێژکارانە و پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕی ١٩٧٤ . لە پەلامارەکانی ڕۆژی هەینی ڕژێمی زایونیستی بو سەر شاروچکەی بەیت جن لە دەورووبەری دیمەشق لە تێکهەڵچونی نێوان دانیشتوانی ئەو شاروچکە لە گەڵ چەکدارانی ڕژێمی زایونی سێزدە کەس لە هاووڵاتیانی سووری شەهید و زیاتر لە بیست کەسی دیکەش بریندار بوون .