کانونی یه‌که‌م 02, 2025 20:28 Asia/Tehran
  • درێژەی جموجۆڵی رژیمی زایۆنی لەباشووری سووریا

سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاند؛ جم و جۆڵەکانی رژێمی زایۆنیستی لە باشووری سووریا بەردەوامە.

سوپای رژێمی داگیرکەر بە ئۆتۆمبیلی سەربازی و تانکەکانی گەیشتە "تەل کروم"، "جبا" و "سەمەدانیە" لە گردووپەڕی قۆنەیتەرەو بازگەی پشکنینی لە جاددەی سەمەدانییەی رۆژهەڵاتی و شارۆچکەی "خان ئەرنبە" لە دەورووبەری قونەیتەرە دامەزراند. هێزە داگیرکەرەکان لە هێرش بۆسەر سەمەدانیە لە گردووپەڕی قونەیتەرە، بنکەیەکی سەربازیی کاولبوویان تەقاندەوە. هاوکات میدیا سووریەکان باسی گەشتی فڕۆکەکانی رژێمی زایۆنیان کردبەسەر ئاسمانی قونەیتەرەو باشووری دیمەشقدا. شیاوی ئاماژەیە، رژێمی زایۆنی لەماوەیەک لەمەوبەرەوە، دەستی داوەتە هێرشی بەرفراوان بۆسەر سووریاو بۆردومانی چەند ناوچەیەکی دیمەشق.

سەرپەیڤ