تەقەی چەکدارانی زایۆنی لە خەڵکی مەدەنیی سووریا لە قونەیتەرە
کانونی یهکهم 03, 2025 17:10 Asia/Tehran
سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند؛ گرووپێکی سەر بە سوپای رژێمی زایۆنی، ماڵ و خانووبەرەی خەڵکی سیڤیل لە گوندی ئەبووقوبەیس لە گردووپەڕی قونەیتەرەی داوەتەبەر دەسڕێژ.
گرووپی داگیرکەرانی زایۆنی پێکهاتوو لە دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی گەیشتنە گوندی "ئومم عیزام" لە دەورووبەری قونەیتەرە. رۆژی ڕابردووش حەوت ئۆتۆمبیلی سەربازی و زرێپۆشی سوپای رژێمی زایۆنی گەیشتنە شارۆچکەی "بیئر عەجەم" و ئاوایی "رویحینە" لە دەورووبەری ناوەندیی قونەیتەرە. شیاوی ئاماژەیە کە رژێمی زایۆنیستی لەماوەیەک لەمەوبەرەوە دەستی داوەتە پەلاماردانی بەرفراوانی سووریاو چەندین ناوچەی دیمەشقی بۆردومان کردووە.