گیرانی شاروومەندانی مەدەنیی سوریا لە لایەن سوپای زایۆنییەوە
کانونی یهکهم 11, 2025 13:56 Asia/Tehran
لە درێژەی پێشێلکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا، هێزەکانی ئەم ڕژێمە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنییان لە باشووری قونەیتەرە و ڕۆژاوای دەرعا قۆڵبەست کرد.
ڕوانگەی مافی مڕۆڤی سووریا ڕایگەیاند، گەنجێکی سووری لە دەوروبەری گوندی مەشیدە لە باشووری قونەیتەرەی سوریا لەلایەن هێزەکانی سوپای زایۆنییەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. پێشتریش گەشتێکی زایۆنی لە ڕۆژاوای دەرعا هاووڵاتییەکی بە هۆکارێکی نادیار دەستگیر کردبوو. ئەم گرتن و بردنانە لە ناو خاکی سوریادا و لەبەر چاوی خەڵکی سیڤیل بووەتە هۆی ترس و نیگەرانیی دانیشتوانی ناوچەکە.