دەسدرێژیی دە ئۆتۆمبیلی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا
کانونی یهکهم 13, 2025 17:50 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی درێژەی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستیان کرد بۆ سەر خاکی سووریا و ڕایانگەیاند؛ دە ترۆمبیلی سەربازیی ئەو ڕژێمە دزەیان کردووەتە ناوچەی "سەیدا حانوت" .
بە پێی ڕاپۆڕتی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ؛ دە تڕۆمبیلی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە ناوچەی سەیدا حانوت لە ڕیفی قونەیتەرە و بنکەیەکی پشکنینی کاتیان لەوێ دامەزراند . هێزەکانی ڕژێمی زایونیستی هەروەها ماڵێکیان پشکنی . بەرلەوەش ناوەندی مافەوانی سووریی " سجل " لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ڕژێمی زایونیستی لە مانگی نۆڤمبەردا دووسەت و هەژدە جار ئاسمانی سووریای بەزاندووە .