جموجۆڵی نوێی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی لە گردووپەڕی قونەیتەرەی سووریا
سەرچاوە سووریاییەکان باسی جموجۆلی نوێی ڕژێمی زایونیستیان کرد لە قونەیتەرە لە باشووری سووریا .
بە پێی ڕاپوڕتی سەرچاوە سووریاییەکان؛ سوپای داگیرکەری قودس بە دانانی بنکەی پشکنین لە جادەی "جباتا خەشەب" بەرەو "عەین ئەلبەیزە" لە دەڤەری باکووری قونەیتەرە دەستیان کرد بە پشکنینی ڕێبواران . بە پێی هەواڵێکی دیکە لێژنەی پێداچوونەوەی ڕاستیەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چووەتە ناو شاری کویا لە باشووری سووریا. فەرمانبەریەتی ئەو لێژنەیە تۆمار کردنی حاڵەتەکانی پێشێلکران لە لایەن داگیرکەران لەو پارێزگایە و گرینگی دان بە داخوازییەکانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیە . ڕژێمی زایونیستی لە کاتی کەوتنی حکومەتی پێشووی سووریا دەستی کردووە بە پەلامارکردنی بەربڵاو بۆ سەر سووریا و ماوەیەک لەمەوبەریش بە بیانووی لاگری لە دەروزییەکان ناوچەگەلێک لە دیمەشقیان بوردمان کرد .