پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە باکوور و ڕوژهەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443368-پەرەسەندنی_جموجۆڵی_سەربازیی_بە_سەرکردایەتی_ئەمریکا_لە_باکوور_و_ڕوژهەڵاتی_سووریا
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شایەتی پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازی و ئەمنیی هێزە بیانییەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکایە.
(last modified 2025-12-15T10:36:54+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2025 12:57 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە باکوور و ڕوژهەڵاتی سووریا

ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شایەتی پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازی و ئەمنیی هێزە بیانییەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکایە.

هێزە بیانییەکان بە سەرکردایەتی  ئەمریکا لە سوریا لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا  چەندین کاروانی زرێپۆش و کەرەستەی  جەنگیان  گواستووەتەوە بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاوکاتیش مەشقی سەربازی  زۆریان  لەگەڵ هێزەکانی  هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە و ڕەققە  بەڕێوە بردووە  . لە لایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان سەبارەت بە چالاکیی شانە نووستووەکانی  داعش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا توندتر بووەتەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو سەربازی ئەمریکی لە بۆسەیەکی داعش لە سوریا کوژران . ئەم جموجۆڵ و  مەشقە سەربازییانە، پێشاندەری توندترکرانی ڕێوشوێنی ئەمنی و سەربازیی هێزە بیانییەکان و هێزەکانی هەسەدە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سای گۆڕانکارییە  ئەمنییەکانی ئەم دواییە و نیگەرانیی لە تاوسەندنی چالاکیی گروپە چەکدارەکان بەتایبەت داعشە.