پێشڕەوی دووبارەی داگیرکەرانی زایۆنیستی لە قونەیترەی سوریا
کانونی یهکهم 18, 2025 13:37 Asia/Tehran
سەرچاوە سوورییەکان باسیان کرد لە بەردەوام بوونی کردەوەی ئاڵۆزکارانەی ڕژێمی زایونی لە باشووری سووریا .
. هێزە داگیرکەرەکان هەروا لە سای دەسەڵاتی ئەبو موحەمەد جولانی بەبێ هیچ بەربەستێک لە باشووری سوریادا بەردەوامن و لە چەند گوندێکی پەراوێزی پارێزگای قونەیترە لە باشووری سوریا پێشڕەوییان کردووە. یەکەیەکی پێکهاتبوو لە چوار ئۆتۆمبێل - بریتی لە تڕوموبیلێکی زرێی و تڕوموبیلێکی هامێر و دوو ئۆتۆمبێلی هایلۆکس - چوونەتە ناو شاری قونەیترە و لە نوێیترین چالاکیی خۆیاندا، کەسێکی سووریاییان لە دڤەری قونەیترە ڕفاند.