تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە سوریا بووە هۆی کوژرانی ئەفسەرێکی ئاسایش
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443691-تەقینەوەیەکی_خۆکوژی_لە_سوریا_بووە_هۆی_کوژرانی_ئەفسەرێکی_ئاسایش
ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی سوریا رایگەیاند، شەوی ڕابردوو خۆکوژێک لە ناوچەی باب فەرەجی شاری حەلەب کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردووەتە ئامانج و خۆی پێیاندا تەقاندووەتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2026 13:36 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە سوریا بووە هۆی کوژرانی ئەفسەرێکی ئاسایش

ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی سوریا رایگەیاند، شەوی ڕابردوو خۆکوژێک لە ناوچەی باب فەرەجی شاری حەلەب کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردووەتە ئامانج و خۆی پێیاندا تەقاندووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا کوژراوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای حەلەبدا هاتووە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستگیرکردنی کەسێکیان دا کە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، کەسەکە خۆی پێیاندا تەقاندوە و هەنووکە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ رووداوەکە و گەمارۆیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری شوێنەکە سەپاندووە.

لیوا مستەفا عەندانی، بەڕێوەبەری ئاسایشی حەلەبیش وتی: ئەو تیرۆریستە بەنیازی خۆتەقاندنەوە لە ناو یەکێک لە کەنیسەکاندا بووە لەکاتی قەرەباڵغی بە هۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵ.