کەجەکە: شەڕی حەلەب بۆ لەباربردنی ئاشتییە و لەم دۆخەدا دەستبەرداری چەک نابین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443948-کەجەکە_شەڕی_حەلەب_بۆ_لەباربردنی_ئاشتییە_و_لەم_دۆخەدا_دەستبەرداری_چەک_نابین
سەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە له‌باره‌ی هێرشه‌کانی سه‌ر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و پشتیوانی تورکیا بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، رایگه‌یاند، ئامانجی هێرشەکانی سەر حەلەب تێکدانی ئاگربەس و لەبار بردنی ئاشتییه.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2026 14:02 Asia/Tehran
  • کەجەکە: شەڕی حەلەب بۆ لەباربردنی ئاشتییە و لەم دۆخەدا دەستبەرداری چەک نابین

سەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە له‌باره‌ی هێرشه‌کانی سه‌ر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و پشتیوانی تورکیا بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، رایگه‌یاند، ئامانجی هێرشەکانی سەر حەلەب تێکدانی ئاگربەس و لەبار بردنی ئاشتییه.

سەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند: تورکیا هەر لە سەرەتاوە بەشداربووە لە هێرشکردنە سەر حەلەب و لێدوانی بەرپرسانی تورکیا و میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی ئاکەپە ومەهەپە، ئەوەیان بەئاشکرا نیشانداوە، بۆیه‌ له‌م دۆخه‌دا ئێمە ده‌ستبه‌رداری چه‌ک نابین.