وتووێژی تەلەفۆنیی مەزڵوم عەبدی و محەممەد شیاع سودانی سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444134-وتووێژی_تەلەفۆنیی_مەزڵوم_عەبدی_و_محەممەد_شیاع_سودانی_سەبارەت_بە_دواگۆڕانکارییەکانی_سووریا
سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری پێشگرتن بە هەڵاتنی داعشییە بەندکراوەکان و کەوتنەبەر مەترسیی ئاسایش و سەقامی سووریاو عێراق و ناوچەکە بوو.
(last modified 2026-01-22T11:59:59+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2026 16:45 Asia/Tehran
  •  وتووێژی تەلەفۆنیی مەزڵوم عەبدی و محەممەد شیاع سودانی سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی سووریا

سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری پێشگرتن بە هەڵاتنی داعشییە بەندکراوەکان و کەوتنەبەر مەترسیی ئاسایش و سەقامی سووریاو عێراق و ناوچەکە بوو.

"محەممەد شیاع سودانی" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ "مەزڵوم عەبدی" فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەختی کرد لەسەر پێویستیی وتووێژکردن لەو قۆناخە هەستیارەدا بەجۆرێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر ببێ و یەکگرتوویی و ئاسایشی سووریا بپارێزرێت. هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت؛ پێویستە پێش بگیردرێ بە هەڵاتنی داعشییە بەندکراوەکان و هەروەها پێویستیشە ئاسایش و سەقامی سووریاو عێراق و ناوچە بپارێزرێ.