خولی تازەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشوور و باشووری ڕۆژاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444911-خولی_تازەی_پەلامارەکانی_رژێمی_زایۆنی_بۆسەر_باشوور_و_باشووری_ڕۆژاوای_سووریا
سەرچاوە سووریەکان رایانگەیاند؛ رژێمی زایۆنیستی خولی تازەی پەلامارەکانی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و باشووری رۆژاوای سووریا، دەسپێکردووە.
(last modified 2026-02-26T11:48:14+00:00 )
شوبات 26, 2026 14:15 Asia/Tehran
  • خولی تازەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشوور و باشووری ڕۆژاوای سووریا

سەرچاوە سووریەکان رایانگەیاند؛ رژێمی زایۆنیستی خولی تازەی پەلامارەکانی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و باشووری رۆژاوای سووریا، دەسپێکردووە.

سەرچاوە سووریەکان جارێکی دیکە و بە ڕاگەیاندنی هەواڵی پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و باشووری رۆژاوای سووریا، ڕایانگەیاند؛ بێ دەنگەی حکومەتی کاتیی جۆلانی لەهەمبەر درێژەی ئەو تاوان و جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنیستی، خەڵکی سووریای نیگەران کردووە.

ئەو سەرچاوانە هەروەها ڕایانگەیاند؛ چەکدارانی زایۆنی لە هێرش بۆسەر ئاوایی "بریقە" لە گردووپەڕی قونەیتەرە، هاووڵاتیەکی سووریایان قۆڵبەست کرد.

چەکدارانی زایۆنیستی هەروەها بە بڕێکی زۆر لە تفاق و کەرەستەی جەنگی و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش چوونەنێو ناوچەی "تەل ئەحمەر"ی ڕۆژهەڵاتی هەڵکەوتوو لە باشووری رۆژاوای سووریا.