جێگری قایم مەقامی ڕەقە: بەشێک لە زەوی و موڵکی کوردەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i447614-جێگری_قایم_مەقامی_ڕەقە_بەشێک_لە_زەوی_و_موڵکی_کوردەکان_گەڕێندراونەتەوە_بۆ_خاوەنەکانیان
محەممەد حامیدی جێگری قایم مەقامی ڕەقە ڕایگەیاند، بەشێکی زەوی و زار و موڵک و ماڵی کوردەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان و ئەم هەنگاوەش لە ئاراستەی ئەو هەوڵانەیدایە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتیان دەدرێن.
(last modified 2026-10-21T12:36:59+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • جێگری قایم مەقامی ڕەقە: بەشێک لە زەوی و موڵکی کوردەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان

محەممەد حامیدی جێگری قایم مەقامی ڕەقە ڕایگەیاند، بەشێکی زەوی و زار و موڵک و ماڵی کوردەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان و ئەم هەنگاوەش لە ئاراستەی ئەو هەوڵانەیدایە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتیان دەدرێن.

بە وتەی جێگری قایم مەقامی ڕەقە، “گەڕاندنەوەی ئەو زەوی و زار و ماڵ و موڵکانە ڕەنگدانەوەی دادپەروەری، بتەوکردنی برایەتی و بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادایە”. محەممەد حامیدی  هەروەها داوای لەو کەسانەش کرد کە سکاڵایان هەیە و یان بەڵگەنامەی خاوەندارێتییان بەدەستەوەیە، پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکەن.ە گوتەی ناوبراو، ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان و دڵنیابوون لەوەی کە مافی شاروومەندان لە چوارچێوی یاسا و بەبێ هیچ جیاکردنەوە و هەڵاواردنێک مسۆگر دەبێ. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو ئاوارە کوردانەی دەگەڕێنەوە عەفرین و سەریکانی، ڕووبەڕووی وێرانبوونی ماڵەکانیان دەبنەوە کاتێک لەلایەن کەسوکاری ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی ژێر فەرماندەریی جولانییەوە ڕادەستیان دەکرێت، پرسێک کە بووەتە هۆکاری سەرەکیی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.