ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: با کاربەدەستانی ئەورووپی لە باتی بوختان کردن بۆ ئێران وەڵامدەرەوەی بەڵێنەکانیان لە بارەی ڕێکەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بن.
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ جۆزێف بۆرێڵ جەختی کرد لە سەر بەرنگار بوونەوەی ئەرووپا لە ھەمبەر ھەرچەشنە کردارێک لە ئاراستەی دیاردەی ئیسلام ترسێن کردن.
ڕووسیا لە ڕێگای سەپاندنی سزاوە وەڵامی پاکێجی نوێی یەکێتیی ئەوروپای دایەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بە سزاکانی ئوسترالیا دژی دامەزراوە و کەسانی ڕووسی، چوونی ٤٨ هاووڵاتیی ئوسترالی بۆ ڕووسیا قەدەغە کراوە.
کەمپینی نێودەوڵەتیی ڕاماڵینی چەکی ناڤۆکی ڕایگەیاندووە: ئەمریکا بە نھێنی ١٥٠ کڵاڤۆکی ناڤۆکیی لە پێنج وڵاتی ئەورووپی جێگیر کردووە.
باقریی کەنی لە توییتێکدا نووسیویەتی:لە درێژەی ڕاوێژە دیپلۆماسییەکاندا لەگەڵ لایەنە ناوچەیی و واوەناوچەییەکان، لەگەڵ ھاوشانە ئاڵمانی، فەرەنسی و بریتانییەکان کۆبووینەوەو لە بارەی ھێندێک لە بابەت و پەرۆشییەکانی بەرامبەر وتووێژمان کرد.
ئەو ئاگرەی لە کەنەداوە سەری هەڵداوە چاوەڕێدەکرێت بەدرێژایی وەرزی هاوین بەردەوامیی هەبێت و بەشێکی ئاگرەکانیش لەکۆنترۆڵ دەرچوونەو دووکەڵەکەشی هەزاران کیلۆمەتری بڕیوە و بەرەو ئەمریکا و ئەوروپا تەشەنەی سەندووە.
لە ڕاپرسییەکدا ئەوە دەرکەوتووە کە زۆربەی شارمەندانی ئەورووپی لە باری گوزەران و گرانبوونی بژیوژیانیان ناڕازین.
ناسری کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە ئەورووپا ڕایگەیاند: مافی مرۆڤ پەیوەندیی بە تیرۆریستانەوە چییە.
ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا زوڵاڵ نەبووە.