سامح شوکری: تێلاڤیڤ دەبێ بەرپرسایەتیی داخستنی دەروازەی سنووریی ڕەفەح بگرێتە ئەستۆ
وەزیری دەرەوەی میسر بە ئاماژە بە دواهاتەکانی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە وتی کە تێلاڤیڤ دەبێ هەست بە بەرپرسیایەتی بکات لەبەر داخستنی دەروازەی سنووریی ڕەفەح لە سنووری باشووری کەرتی غەززە و خاکی میسر.
سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ئەمڕۆ یەکشەممە وتی: ئیسراییل دەبێ هەست بە بەرپرسایەتی بکات بەرامبەر بە داخستنی بەشی فەلەستینیی دەروازەی ڕەفەح. سەبارەت بە نەیارەتی کردنی پەلاماری سەربازیی بۆ سەر ڕەفەح یەکبیروڕاییەکی نێودەوڵەتی لە ئارادایە، لەبەر ئەوەی کە زەبرێکی قورس لە خەڵکی مەدەنی دەکەوێ.
ناوبراو جەختی کرد: قاهیرە وشداری داوە بە تێلاڤیڤ لە حاند شەڕ و پێکدادانی نێو غەززە و دواهاتەکانی لە سەر دۆخی مرۆیی لەم ناوچەیە.
سەرباری ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی شکستی هێناوە لە شەڕی دژ بە کەرتی غەززە و گوشارێکی قورسی نیودەوڵەتی لەسەرە بۆ بەجێهێشتنی ئەم ناوچەیە، کابینەی "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئیستایش هەر پێداگرە لەسەر بەردەوام بوونی شەڕ و پەلاماری زەوینی بۆ سەر رەفەح.