سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەوەی که بنەمای تاران سەبارەت بە چالاکییەکانی ناڤۆکی و بەرجام، یاسای هەوڵی ستراتژیکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامییە وتی : بەسەرنجدان بە کارشکێنیەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ، تارانیش لە جێبەجێ کردنی بەڵێنە بەرجامییەکانی کەمتەرخەم دەبێت .
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی باسی وتووێژی ئەرێنی و کاریگەری خۆی کرد لەگەڵ سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هاوکارییەکانی تاران و ئەم دامەزراوەیە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە نزیک بە نیوەی پرسە ماوەکان لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی چارەسەر کرا، وتی: دوو شوێنی ماوەش لە قۆناخی چارەسەرکران دان. بەپێی بەرنامەی ڕێککەوتن لەسەرکراو، دوولایەن، خەریکی وتووێژ و هاریکاریی لەوبارەوەن.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وێڕای ئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی بۆ ئێران و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەمان ڕایگەیاند، تاران بۆ دانوستانی جیددی لەگەڵ ئەو رێکخراوە، هۆگریی پێشان داوەو پەیوەندییەکانی دوولایەن دەتوانێ بچێتەنێو قۆناخێکی تازەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بابەتگەلی گرینگ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشییی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە سەفەر بۆ ئێران، هاتەئاراوەو ئێمە هەوڵمان دا، بابەتە بەجێماوەکان، لەڕێی هاوکاریی تەکنیکی و نەک گوشاری سیاسی، چارەسەر بکرێن.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا زەبرکەوتن لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێرانی ڕەت کردەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان، ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپایی لایەنی بەرجام یان هەمان ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، جارێکی دیکە لە بەیاننامەیەکدا ئیدیعای خۆیان سەبارەت بە چالاکیی ئاشتییانەی ئەتۆمیی ئێران دووپات کردۆتەوە.
سەرەڕای هاریکاری بەربڵاوی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ اژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کارگێڕی گشتی ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتیە بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا هاریکاریەکانی ئێران بەڕادەی پێویست نەبوە.
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران : هۆکاری دەرکردنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی ، سیاسەتکاری ئەوان بوو.
نەزیری نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا وتی: ھاریکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی نمونەییە.