ئۆتۆمبیلی یاریزانێکی تۆپی پێی تورکیایی-ئاڵمانی لە شاری ئاخێنی ئەو وڵاتە خرایە بەر دەسڕێژ کە ئەگەری ئەوە هەیە، ئەو دەسڕێژە بەئامانجی سیاسی ئەنجامی گرتبێ.
سەرچاوە پەرلەمانییەکانی ئاڵمان ئەگەری ئەوە دێننە ئاراوە کە زیاتر لە سەت منداڵ کە لە سووریاو عێراق لەژێر چاودێری و پەروەردەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک داعشدا گەورەبوون، بچنە خاکی ئاڵمان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەڵمانیا لە هەر دەرفەتێک بۆ ناوزڕاو کردنیی ئانکارا کەڵک وەردەگرێت.
سەرۆکی ئەڵمانیا کە هێشتایش دوای تێپەڕینی سێ مانگ لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە نەیتوانیوە دەوڵەتی تازە پێک بینێت ، ڕۆژی یەکشەممە ئەرکەمەند بوو بە هەوڵ دان لە پێناو نەهێشتنەوەی کەلێن و قەڵەشتی ڕۆژ بۆ رۆژ زیاتری چینایەتی لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیا دا .
دەزگای هەواڵگریی ئاڵمانیا دەزگای هەواڵگریی چینی بەوە تۆمەتبار کردووە کە گوایە بە کەڵک وەرگرتن لە پەیجی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستی کردووە بە کۆ کردنەوەی زانیاریی تاکەکەسیی کاربەدەستان و سیاسەتڤانانی ئاڵمانی.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: ئەمریکا لەکاتی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترەمپ وەک ڕابردوو دەوری دەسەڵاتی سیاسیی جیهانی ناگێڕێ.
سەرۆکی تورکیا پێشنیاری بە کاربەدەستانی ئاڵمان داوە ، ئەگەر ژنەراڵەکانی تورکی هەڵاتوو بۆ ئاڵمان بداتە دەستەوە ، دنیز یوسل پەیامنێری بەندکراوی ئاڵمانی لە تورکیا ، ئازاد دەکات.
پۆلیسی شاری پۆتسدام لەباشووری ڕۆژاوای برلین(پایتەختی ئاڵمان) ڕایگەیاند، هەگبەیەکی تەقینەوەیی لە بازاڕی کریسمەسی ئەو شارەی دۆزیوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان خوازیاری پێبەند بوونی هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بوو.
شارەداری شاری ئالتنا لە ڕٶژئاوای ئاڵمانیا بە چەقو درایە بەرپەلامار وبریندار بوو.