ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی جیهانی لەبەر گرفتە یەک لە دوای یەکەکان، لەوانە گۆڕانی کەشوهەوا و شەڕی ئۆکرانیا بە ترسناک و جێگای مەخابن لێکدایەوە.
لە شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا خۆپیشاندانێک دژی ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەڕێوەچوو.
نوێنەری ئێرلەندا لە پەرلەمانی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە واشێنگتۆن بە دامەزراندنی ناتۆ ئەوروپای خستووەتە ژێر ڕکێفی ئیمپریالیزمی ئەمریکییەوە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوابەدوای سیاسەتەکانی دەستوەردەرانەی ئەم وڵاتە لە شەڕی ئۆکرانیا، بە بیانووی ئەم شەڕە ناردنی تانکی بۆ ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لە ئامادەیی ئێران بۆ ڕۆڵگێڕانی کارا و بنیاتنەر لە کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا کردەوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا دەستنیشانکردنی سەرۆکی ئەرکانی نوێی هێزی وشکانیی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە درێژەی سیاسەتەکانی دەستوەردەرانەی ئەم وڵاتە لە شەڕی ئۆکرانیا، بە بیانووی شەڕ بەڵێنی دا چەکی زیاتر بۆ ئەم وڵاتە بنێرێت.
«دیمیتری مێدڤێدۆڤ» جێگری سهرۆکی ئهنجومهنی ئاسایشتی فیدراسیۆنی روسیا ڕایگەیاند: بهرپرسانی واشێنگتۆن لێدوانەکانیان لەگەڵ کردارهکانیاندا یهک ناگرێتهوه و وتهکانیان لە وهزیری پڕوپاگەندهی نازییهکان دەچێت.
ئەنجامی ڕاپرسییەک وا دەردەخات کە زۆرینەی خەڵکی فەڕەنسا نیگەرانن لە سەرھەڵدانی شەڕ لە سنوورەکانی ئەوروپاو دەیانەوێت دانوستان لەگەڵ مۆسکۆ بکەن.
چوارەمین خولی دادگایی کردنی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا لە دادگای سەربازیی پارێزگای تاران بەڕێوەچوو.