فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ١٥ تیپ لە ھێزەکانی ئەم بنکەیە بەشداری مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ـن.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بەتوندی نەیاری ھەرچەشنە بەکارھێنانێکی خاکەکەیەتی بۆ دەست درێژی کردنەسەر خاکی وڵاتانی دراوسێ.
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: قەت ناھێڵین ھێندێک وڵات لە ڕووی دوژمنایەتییەوە ئاسایشت و ھێمنایەتیی ناوچەکە تێک دەن.
ھێزی دەریایی پاکستان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی ھاوبەش لەگەڵ ئێراندا پێی داگرت.
شەشەمین خولی کێبەرکێکانی «کۆپی دەریا» بە بەشداریی نزیکەی ٤٠٠ وەرزشوان لە وڵاتانی ئێران و ڕووسیاو کازاخستان و کۆماری ئازەربایجان لە بەندەری ئەنزەلی ھەڵکەوتوو لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران دەستی پێ کرد.
بەرپرسی بەرپاکردنی کێبەرکێی سەربازییەکانی «ئاغاکانی چەک و چۆڵ» لە ئەسفەھان جەختی کرد: کێبەرکێی تیپە سەربازییەکانی سوپاکانی جیھان، ململانێی ئاشتی و دۆستایەتیی نێوان وڵاتانە.
ڕێ و ڕەسمی دەست پێکرانی کێبەرکێکانی سەربازیی نێونەتەوەیی ٢٠٢١ لە بواری مەلەی ژێرئاو بە میوانداریی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندەری «کۆنارەک» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران بەرپا کرا.
پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکدا ئەوپەڕی ڕێزوسپاشی خۆی لە بەر دانرانی ڕۆڵەیەکی کورد لە پلەی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێمە نامانەوێت شەڕ و ئاڵۆزی بێتە ئاراوە بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەرانبەر ئەو هێزانە کە دەستدرێژی دەکەن، ناکشێینەوە.
کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد لەحاڵەتی ئامادەباشی تەواودابن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری خێرا و چاوەڕوان نەکراو لەنیمچە دورگەی کۆریا.