-
پێنج گولەھاوەنی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە قەرەباغ ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێرانی پێکا
تشرینی یهکهم 01, 2020 22:52قایم قامی شارستانی « خودا ئافەرین»ی ئێران ڕایگەیاند: دوابەدوای تێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ، لە بەیانیی ڕۆژی دوو شەممەوە ھەتا ئێستا پێنج گولەھاوەنی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێرانی داوە.
-
ڕۆحانی: ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانی لە کێشەی ئیرەوان و باکو دۆخەکە زیاتر دەشڵەژێنێ
ئهیلوول 30, 2020 18:15سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە لە بەر کێشەو پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان، ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانیی لەم بارەیەوە بە ھۆکاری ئڵۆزتر بوونی زانی.
-
مەکرۆن:لێدوانهکانی تورکیا لهسهر شهڕی نێوان ئازهربایجان و ئهرمینیا پڕن له سەرەڕۆیی و پڕکێشی
ئهیلوول 30, 2020 13:23ئێمانوئێل مەکرۆن سهرۆک کۆماری فەرهنسا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڵوێستەکانی تورکیا لە ھەمبەر کێشەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕایگەیاندووە: لێدوانهکانی تورکیا لهسهر شهڕی نێوان ئازهربایجان و ئهرمینیا مهترسیدارن و پڕن له سەرەڕۆیی و پڕکێشی.
-
داخوازیی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی تێکھەڵچوونەکان لە «قەرەباغ»
ئهیلوول 30, 2020 12:28ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای ڕاگیرانی دەستبەجێی تێکھەڵچوونەکان لە ناوچەی«قەرەباغ»ی کرد.
-
خەتیب زادە: قەت مۆڵەتی گوێزرانەوەی چەک و چۆڵ لە خاکی ئێرانەوە نادەین
ئهیلوول 29, 2020 14:55وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای بەدرۆخستنەوەی ھەواڵی گوێزرانەوەی چەک و تفاقی سەربازی لە ڕێگای ئێرانەوە بۆ ئەرمینیا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران مۆڵەتی ئەوە نادات کە خاکی وڵاتەکەی بۆ گواشتنەوەی چەک و چۆڵ بەکار بھێندرێت.
-
ئەرمینیا: بێ باکین لە بەکارھێنانی موشەکی «ئەسکەندەر»ی رووسی دژی تورکیاو ئازەربایجان
ئهیلوول 29, 2020 12:49باڵوێزی ئەرمینیا لەرووسیا ھەڕەشەی کردووە، ئەگەر بێتو تورکیا فڕۆکەی «ئێف-١٦» بەکار بێنێ ئێمەش بە موشەکی «ئەسکەندەر»ی رووسی وەڵامی دەدەینەوە.