سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی سووریاو ئێران لە سەر پێویستیی دامەزرانی بانکی ھاوبەشی ئێران و سووریا پێی داگرت.
سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوەی پەرە پێ دانی بازرگانیی ئێران پێی داگرت: ئێران بۆ پەرە پێ دانی بازرگانی لەگەڵ سووریا بەرنامەی داڕشتووە.
سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، باسی بەرپاکرانی دووھەمین پیشانگای تایبەتیی ئێرانی کرد لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان و پارێزگای ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستان لە سەر پەرە پێ درانی ھاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان ھەردووک لا پێداگری کرا.
ھەڵسوڕاوانی ئابووری و کاربەدەستانی بازرگانیی سووریا خوازیاری پێکھێنانی بانکێکی ھاوبەشن لەگەڵ ئێراندا بە مەبەستی ئاسانکاری لە ئاڵووێری دراڤ لەنێوان تاران و دیمەشق دا بۆ گۆڕینەوەی کاڵاو شت و مەک.
وەزیری ئابووریی ئەرمینیا بۆ ڕاوێژ لە بارەی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان دوو وڵات ئەمڕۆ ھەینی گەییشتە تاران.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ھەڵکشانی لەسەدا ٥٦ی سەرمایەنانەوەی دەرەکیی لە ناوچەکانی ئازادی وڵات دا بە نیشانەی شکست ھێنانی ئەوپەڕی گوشارو تیرۆریزمی ئابووری زانی.
چوارەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ئابووری و پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی بەڕێوەبەرانی باڵای ھەردووک وڵات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وەزیری وزەی ئێران باسی ھەوڵی تاران و بەغدای کرد بۆ گەیاندنی ئاشتی ئاڵووێری بازرگانیی دوولایەنە بۆ پتر لە ٢٠ملیارد دۆلار لە ساڵ دا.
لە دیداری ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە گەڵ دوکتور عەلا ئەحمەد جەبووری وەزیری تیجارەتی عێراق ، رێگاکانی پەرەی پێوەندیی بازڕگانیی تاووتوێ کرا .