ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ درێژ کردنەوەی گرێبەستی ناردەی گاز بۆ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401145-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_ئێران_بۆ_درێژ_کردنەوەی_گرێبەستی_ناردەی_گاز_بۆ_عێراق
یاریدەری وەزیری نەوت بۆ کاروباری گاز، لە دیداری شارنێکی عێراق دا ڕایگەیاند: ئێران ئامادەی درێژ کردنەوەی گرێبەستی ناردەی گازە بۆ عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2021 08:01 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ درێژ کردنەوەی گرێبەستی ناردەی گاز بۆ عێراق

یاریدەری وەزیری نەوت بۆ کاروباری گاز، لە دیداری شارنێکی عێراق دا ڕایگەیاند: ئێران ئامادەی درێژ کردنەوەی گرێبەستی ناردەی گازە بۆ عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «مەجید چگنی» یاریدەری وەزیری نەوت بۆ کاروباری گاز، لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: پەیوەندیی ئێران لەگەڵ عێراق ستراتژییەو جیا لە پەیوەندیی ئابووری، پەیوەندییەکی ڕوشنبیری و ئایینیی قوڵیشمان پێکەوە ھەیە کە دیارە زۆر گرینگە، لەم ڕووەوە ھەرچی ھاوکاری بەتایبەت لە بواری وزەدا زۆرتر بێت، ئەم پەیوەندییەش قوڵترو بەرچاوتر دەبێت.

«چگنی» وتیشی: وێڕای داواکردن لە لایەنی عێراقی لەمەڕ پابەند بوون بە گرێبەستەکانی ئێستاو ڕێککەوتنەکانی پێشوو، ئامادەی تاوتوێ کردنی پێشنیاری تازەشین لە لایەن وەزارەتی کارەبای عێراقەوە بە مەبەستی درێژکردنەوەی گرێبەستی ناردەی گار بۆ ئەو وڵاتە.

«جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێرانیش پێشتر لە دیدار لەگەڵ «عادڵ کەریم» وەزیری کارەبای عێراق، دانوستان لەگەڵ لایەنە جۆربەجۆرەکانی بۆ پەرە پێ دانی ناردەو بازرگانیی گاز وەک ئەوبەرایەتییەکی دەوڵەتی سیانزەھەم ڕاگەیاند بوو.