لەئاکامی سەرهەڵدان و بشێوی لە گرتوخانەی «هاتای»ی تورکیا لانیکەم دوازدە کەس کوژران و بریندار بوون.
فەرماندەی هێزی وشکانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناردرانی نەخۆشخانەی سارایی بۆ ناوچە بوومەلەرزە بەرکەووەکانی تورکیای ڕاگەیاند.
باڵوێزی ئێران لە عێراق بە ئامادە بوونی لە باڵوێزخانەی ئەنقەرە لە بەغدا، لێنووسی بیرئانینی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیای واژۆ کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ھاریکارییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: تیمی فریاگوزارانی ھەرێمی کوردستان دوو کەسیان لەژێر خڕبەو داروپەردووی باڵەخانەیەکدا لە تورکیا رزگار کرد.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی شارستانی و فریاگوزاریی سوریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئاوارەبوونی هەزاران خێزانی سووری، ڕەخنەی لە ئەدای ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت لە مەڕ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.
وەزیری تەندروستیی سوریا باسی کەم و کوڕیی لە ڕادەبەدەری کەرەستەی پزیشکیی کرد بە هۆی بایکۆتی دڕندانەی ئەمریکاوە.
یەکگرتووی ئیسلامی : لەبەر بوومەلەرزەکە ، سەرجەم یادوبۆنەکانمان دەوەستێنین.
سەلاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە ، رەخنەی لە دەسەڵاتی تورکیا گرت.
سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە پەیوەندی بە سەرۆک کۆماری سوریاوە کرد و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کەس لەم وڵاتە بە هۆی بوومەلەرزەکەوە دەربڕی.