وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هاوسۆزیی خۆیان بۆ تورکیا دەربڕی و بیست وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و سێ وڵاتی ئەوروپی ٣٦ تیمی گەڕان و فریاگوزاری و هاوکاریی پزیشکییان ڕەوانەی تورکیا کرد.
ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان داوای هاودەنگیی نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا و سوریای کرد، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە بووەتە ھۆی گیان لەدەست دانی زیاتر لە نۆ هەزار و 500 کەس.
دەیان هاوڵاتی ئەفغانستان لە بوومەلەرزە دڵتەزێنەکەی تورکیادا گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوونە.
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران باسی ئامادەکاری بۆ یارمەتیدانی تورکیا و سوریای کردووە لە بواری پزیشکی داد دا.
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵکشانی ژمارەی بوومەلەرزەکانی بۆ زیاتر لە ٩ هەزار کەس ڕاگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری سوریا بەتەلەفۆن پێکەوە سەبارەت بە بومەلەرزەکەی سوریا و چۆنیەتیی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر قسەیان کرد.
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: سزاکانی ئەمریکا بەربەستێکی گەورەن لەبەردەم یارمەتییە فریاگوزارییەکان، چونکە ئەو سزایانە ڕێگری لە هاوردەکردنی دەرمان بۆ سوریا دەکەن.
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی کوردستان له کۆبونهوهی ئهمڕۆی دا بڕیاری دا کەمپینێکی بەرفراوانی گەیاندنی هاوکاری و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ھەردووک وڵاتی تورکیا و سوریا رابگەیەنێت.
نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی و ئایەتوڵڵا مودەڕیسی هاوسۆزی خۆیان بۆ لێقەوماوانی دەستی بوومەلەرزە لە سوریاو تورکیا دەربڕی و داوای خێراتر بوونی ڕەوتی هاوکارییەکان بۆ لێقەوماوانیان کرد.
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ناردنی ڕەوانەکرانی دووهەمین گرووپی فریاگوزاری تایبەتمەندی مانگی سووری ئێران بۆ تورکیای ڕاگەیاند.