ئامادەبوونی باڵوێزی ئێران لە باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415041-ئامادەبوونی_باڵوێزی_ئێران_لە_باڵوێزخانەی_تورکیا_لە_بەغدا
باڵوێزی ئێران لە عێراق بە ئامادە بوونی لە باڵوێزخانەی ئەنقەرە لە بەغدا، لێنووسی بیرئانینی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیای واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2023 14:06 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی باڵوێزی ئێران لە باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا

باڵوێزی ئێران لە عێراق بە ئامادە بوونی لە باڵوێزخانەی ئەنقەرە لە بەغدا، لێنووسی بیرئانینی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیای واژۆ کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیسنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە «محەمەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وێڕای ئامادە بوونی لە باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا کرد هاوسۆزیی خۆی بۆ حکومەت و نەتەوەی تورکیا دەربڕی.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم سەردانەی دا بۆباڵوێزخانەکەی تورکیا لێنووسی یادمان و بیرئانینی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە تورکیای واژۆ کرد.

لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ھەردووک وڵاتی دراوسێ موسڵمانی سووریاو تورکیا ئێران وەک ئەرکێکی مرۆڤی و ئیسلامی دەستبەجێ بە ھانای جەماوەری لێقەوماوی ئەم دو وڵاتەوە ڕۆییشتووەو جیا لە ناردنی تیمی فریاکەوتن بۆ ئەم وڵاتانە ھەوڵی داوە بە پێی توانا یارمەتیی پێویستیش ڕەوانەی ئەم وڵاتانە بکات. بە جۆرێک کە ئەمڕۆ پێنجەمین باری یارمەتییەکانی ئێران گەییشتووەتە وڵاتی لێقەوماوی سووریا.