«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا و بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باشووری تورکیا ئەنجامدا.
ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتی سروشتیی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بۆ زیاتر لە ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس زیادی کردووە.
کونسولی گشتیی تورکیا لە مەشهەد، ناوەندی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی (باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بەرز نرخاند.
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاند: شەڕ و گەمارۆو بایکۆتی ئابووریی نادادپەروەرانە ئەم وڵاتە لە گرتنەبەری هەڵوێستی بنەمایی خۆی پاشگەز ناکاتەوە.
«کیم جۆنگ ئون» سەرۆکی کۆریای باکور لە پەیامێکدا بۆ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا هیوای ئەوەی دەربڕی کە دیمەشق بتوانێت بەسەر ئەو وێرانکارییەدا زاڵ ببێت کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییەوە توشی ھاتوون.
ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی تاجیکستان پتر لە ٣٠٠ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕێژەی گیان لە دەست داوانی کارەساتە سروشتییەکەی ئەم مانگەی تورکیا لە ٤٣ ھەزار کەس تێپەڕی.
ڕێکخراوەی تۆمارکردنی بومەلەرزەی عێراق باسی ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئەم وڵاتەی کرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دوو هەزار و ٥٠٠ خیوەت لە «ئادیامان» هەڵ دەدات کە جێگای ٢٥ هەزار زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزەکانی تیادا دەبێتەوە.
دوازدەهەمین فڕۆکەی هاوکارییەکانی مرۆڤ دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری لێقەوماوی بوومەلەرزەکەی سووریا گەییشتە فڕۆکەخانەی شاری حەڵەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.