وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەژنێڤ وتی: دۆخی ئێستاکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجامی هەڵە هەڵوێستی سیاسەتی حکومەتی ئەمریکایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان،لەوانە ڕوودانی بوومەلەرزە دڵتەزێنەکەی سوریا و تورکیا و دوایین دۆخی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانیان کرد.
باڵوێزی ئێران لە نەمسا وتی: ئەوروپا لەگەڵ ھەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام هاوڕا نییە و بە پێچەوانەی ئەمریکا پێداگری لەسەر بوژانەوەی تەواو و خێرا ئەم ڕێککەوتنە دەکەن.
پاپا فرانسیس ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان ڕۆژی دووشەممە لە میانەی وتارەکەیدا داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ هەڵگرتنی سزاکانی کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوەیان بە گرینگترین پرسەکانی کارنامەی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا و بەتایبەت مەرجەکانی بەڕێوەبردنی دانوستانەکانی ڤیەننا کرد.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەکارھێنرانی سیاسەتی گوشار لەلایەن ئاژانسەوە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
ترۆئیکای ئەوروپی داگری ئاڵمانیا،فەرەنسا و بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمییەوە، بەیاننامەیەکی هاوبەشی دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «جۆزێف بورێڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان، وتووێژیان کرد.
نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەمەی کە دەوڵەتی «جۆ بایدێن» ڕێگاچارەی دیپلۆماسیی لە ھەمبەر ئێراندا پێ باشترە، وتیشی: ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ ئێران ڕێککەوین.
سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگهیاندنی ئەمەی که تاران لە دانوستانەکاندا بەوپەڕی ئاوەزمەندی و لۆژیکەوە قسەی خۆی کردووە، وتیشی:ئەمریکا دەبێ لە بارەی دانوستانەکانەوە بڕیار بدات.