سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوای لەوڵاتانی هاوڕێ و دۆستانی لوبنان کردووە کە هاوکاریی وڵاتەکەیان بکەن و لە بەرامبەردا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە عێراقییەکان بە ھەموو توانایەکەوە ئامادەی هاوکاری کردنن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان دوپات دەکاتەوە.
دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەکەی بەیرووتی پێتەختی لوینان، نێچیرھان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمیی خۆی لەگەڵ گەل و دەوڵەتی لوینان دەربڕی و ڕایگەیاند:هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی، گیان لە دەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە جەماوەری بەیرووتی لە ڕووداوی تەقینەوەی ئەم شارە سەرەخۆشی کرد.
وەزیری نێوخۆی ئێران دوابەدوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت بە بڵاو کردنەوەی نامەیەک لەگەڵ ھاوتا لوبنانییەکەی خۆی ھاودەردی دەربڕی.
پەیامنێری کەناڵی ئەلعالەم لە بەیرووت بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکان ڕایگەیاند: تەقینەوەی ئەمڕۆ لە بەیرووت ئەنجامی گڕگرتنی ماددەی سووتێنەر لە ھەماری شمارە ١٢ی بەندەری ئەم شارە بووە.
حزبوڵڵای لوبنان هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنانی ڕەتکردەوە .
حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند ، ئەوانەی دەستیان بووە لەو تەقینەوەدا ناتوانن لە دەست یاسا هەڵبێن و سزا دەدرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوخەمی وڵاتەکەی بۆ گەل و دەوڵەتی لوبنان ڕاگەیاند.
وەزیری تەندروستیی لوبنان سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لانیکەم ٥٠ کەس لە تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەیرووتی پێتەختی لوینان کوژڕاون.