-
ئاگرکەوتنەوە لە ئەستەموڵ بە زیاتر لە بیست کوژراو
نیسان 03, 2024 13:00ژێدەرە هەواڵییەکانی تورکیا باسی کوژران و بریندار بوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵک دەکەن بە هۆی ئەو ئاگرە گەورەی لە ئەستەموڵ کەوتەوە.
-
دیپلۆماسی دووڕویانەی ئەردۆغان، هۆکاری سەرەکی شکستی خۆی و پارتەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیادا
نیسان 02, 2024 13:30هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا، بە سەرکەوتنی بەرچاوی دژبەرەکانی پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشە کۆتایی پی هات و پسپۆڕە سیاسیەکانیش ئەو شکستە بە سەرچاوەگرتوو لە دیپلۆماسی دووڕویانەی ئەردۆغان دەزانن.
-
هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی تورکیا گۆڕەپانی خەباتی شێلگیری پارت و لایەنە سیاسیەکان
نیسان 01, 2024 13:00دەنگ وەرگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەکانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەم لەکاتێک دا دەستی پێ کرد کە ناوەندی سەرەکی ململانێی هەڵبژاردن شاری ئیستامبووڵە، ئەو شوێنەی کە تێیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و پارتی دادو گەشە لەهەوڵ دان کە کورسیەکەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵووی شارەوانی هەنووکەی ئەو شارەو پارتی دژبەریان وەرگرنەوە.
-
پێداگری سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی دوو وڵات
نیسان 01, 2024 10:00سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەمڕۆ ئوممەتی ئیسلامی چاوەڕوانی هەنگاوی چارەنووس ساز لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ ڕاگرتنی ژینۆساید و تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە فەلەستین.
-
ئەردۆغان: پەرە دەدەینە زەخت و گوشارمان بۆسەر ڕژیمی زایۆنیستی
ئادار 31, 2024 13:30سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە هەوڵ دایە بۆ پەرەدان بە زەخت و گوشارەکانی بۆسەر ڕژیمی زایۆنیستی، بەئامانجی ناچارکردنی بە ملکەچ بوون بۆ بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەپەیوەند لەگەڵ ئاگربڕ لە کەرتی غەزە.
-
ئیدیعای ئەردۆغان: پشتمان لە غەززە نەکردووە
ئادار 19, 2024 08:00سەرۆک کۆماری تورکیا بەئاماژە بەوەی کە جیهانی ئیسلام لە تاقیکردنەوەی غەززەدا سەرکەوتوو نەبوو، ئیدیعای کرد، وڵاتەکەی پشتی لە غەززە نەکردووەو پاڵپشتی برادەرانی بووە لەوێ.
-
خەبات بەدژی تیرۆریزم و جێگیرکردنی ئاسایشی سنووری، تەوەری وتووێژی نێوان شاندەکانی تورکیاو عێراق
ئادار 16, 2024 13:30سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە شاندێکی سیاسی ئاسایشی تورکیا بەئامانجی ڕاوێژ سەبارەت بە دۆسیەی ئاسایشی و خەبات بەدژی تیرۆریزم سەردانی عێراقی کردوە.
-
پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆسەر سنوری باکوری عێراق
ئادار 14, 2024 12:30خۆفڕەکانی تورکیا بەرزایەکانی ناوچەی برادۆسی پارێزگەی هەوڵێری هەرێمی کوردستانی عێراقیان بۆردومان کرد.
-
تورکیا هێرشی وشکانیی ئەنجامدەدات و سلێمانی و شەنگال ئامانجی هێرشەکەن
ئادار 10, 2024 15:00ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشکرایکردووە، "ئەنقەرە هێرشی وشکانیی ئەنجامدەدات و بەغدا و هەولێر هاوکاریی هەواڵگریی دەکەن و سلێمانی و شەنگال ئامانجی هێرشەکەن".
-
ئەردوغان: نەتانیاهو ناوەکەی لەتەنیشت ناوی هیتلەر، موسولینی و ستالیندا تۆمار کرد
ئادار 10, 2024 12:00سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی بە ئەنجامدانی تاوانکارییەکانی لە غەززە، ناوی خۆی لە تەنیشت ناوی هیتلەر، موسولینی و ستالین وەک "نازییەکانی سەردەم" تۆمار کرد.