وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ھێرشی ئاسمانیی سەر «تەدمور»ی سوریا ٢٠٠ تیرۆریست کوژران.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە تاوانکارییەکانی ئەمریکا لە سووریا پێی داگرت،ئەمریکا دەبێ زیانبایی دەست درێژکاری و داگیرکردنی گەلی سووریا قەرەبوو کاتەوەو دەستبەجێ واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتە بھێنێت.
ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق شەوی چوارشەممە باسی تەفروتونا کرانی باندێکی تیرۆریستانی داعشی کرد لە عێراق دا.
وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپزاسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی دەست پێ بوونی گەڵاڵەی ئاسایشتیی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کرد لەم وڵاتەدا.
لە ھەڵمەتی ھێزەکانی سوپای عێراق لە باکووری پارێزگای سەلاحەددینی عێراق، دەیان تیرۆریستی داعشی تیاچوون.
تاقمی تیرۆریستی داعش ٥٤ کەس لە شارومەندانی سوورییان کە لە گردوپەڕی «حەماە» ڕفاند بوو، ئازاد کرد، بەڵام ھێشتاش چارەنووسی شەش کەسی دیکەیان ڕوون نییە.
سپای وەلی عەسری پارێزگەی خوزستان لە باشووری رۆژاوای ئێران شەوی رابردوو لە ئاگاداریەک دا باسی گیران و کوژرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی کرد لە شاری شوشی ئەم پارێزگەیە .
وەزیرانی بەرەڤانیی تورکیاو ڕووسیا لە کۆنترۆڵ کردنی تیرۆریستان لە سووریا ڕاوێژیان کرد.
کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق باسی دەستپێکی ھەڵمەتێکی ستراتژییان کرد دژی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەڤەری باکووری پارێزگای «نەینەوا».
ھێزەکانی سوپای سووریا لە ھەڵمەتێکدا لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور» بڕێکی زۆر چەک و چۆڵی تەکفیرییەکانیان دۆزییەوەو دەستیان گرت بە سەریاندا.