گیران و کوژرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی لە پارێزگەی خوزستانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394656-گیران_و_کوژرانی_ئەندامانی_تیمێکی_تیرۆریستیی_لە_پارێزگەی_خوزستانی_ئێران
سپای وەلی عەسری پارێزگەی خوزستان لە باشووری رۆژاوای ئێران شەوی رابردوو لە ئاگاداریەک دا باسی گیران و کوژرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی کرد لە شاری شوشی ئەم پارێزگەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2021 04:35 Asia/Tehran
  • گیران و کوژرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی لە پارێزگەی خوزستانی ئێران

سپای وەلی عەسری پارێزگەی خوزستان لە باشووری رۆژاوای ئێران شەوی رابردوو لە ئاگاداریەک دا باسی گیران و کوژرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی کرد لە شاری شوشی ئەم پارێزگەیە .

بە پێی راپورتی ئیرنا ، لە ئاگاداریەکەدا ھاتووە : کاتژمێر یەکی سەر لە بەیانیی شەشی خاکەلێوە تیمێکی تیرۆریستیی سەر بە تاقمی جودایی خواز و تیرۆریستی "حرکت النضال" دەستی دایە تەقەکردن و پەلامار بوسەر شوێنە سەربازیەکان و شوێنەکانی پۆلیس لە شاری شوش و بە نیازی چوونە نێو ئەو بنکانە بوون کە بە وشیاریی بەرگریکارانی بنکەکان رێگایان پێنەدرا و بووە ھۆی برینداربوونی ھەردوو تیرۆریست کە یەکێان لە کاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە مرد . 

بە گوێرەی ئاگادارینامەکە ، چەند پارچە کڵاشینکۆف و بڕێک تەقەمەنییش لە تیرۆریستان گیراوە . 

"حرکة النضال العربی لتحریر الأحواز"، "جبهه العربیه لتحریر الاهواز" و "حزب النهضه العربی لتحریر الاهواز" ، لە تاقمە تیرۆریستەکانی سەر بە گروپی تیرۆریستیی "الاحوازیه" ن کە لە لایەن عەرەبستانەوە پشتگری لێدەکرێت .