سەرباری ئاگربەس لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ، تیرۆریستان بنکەی سوپای سوریایان لەم ناوچەیە داوەتە بەر پەلاماری بەهاوەن .
شەش گرووپی سەربە قاعیدە لە باکووری سووریا بە ناوی تازەی "تەنزیم حەراس ئەلدین" (ڕیکخراوی پارێزەرانی دین) و بە سەرۆکایەتی"ئەبوو هۆمام ئەلشامی"هاوپەیمانی پێکهێناوە .
پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستانی جێگیر لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق بۆسەر ناوچەی جرمانا لانیکەم شەش برینداری لێکەوتەوە.
سەرباری ڕاگەیاندنی دەسپێکرانی ئاگربڕ لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق، گرووپە ڕەشەکوژەکان ئەو بازگە هێمنە مرۆییەی بۆ چوونەدەری کەسانی سیڤیلی سووری لەناوچەی شەڕتێدا سازکرابوو، دایانە بەرپەلاماری هاوەنی خۆیان.
یاریدەری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: تیرۆریستان ڕۆژێک بانگەشەی بەشداری لە دانوستانی سیاسی دەکەن، و ڕۆژی دیکە بەو چەکانەی کۆشکی سپی خستوویەتییە بەردەستیان خەڵکی سووریا دەخەنە ژێر ئاگربارانەوە.
لەپەلاماری بەهاوەنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بەرەو ناوچە جیاجیاکانی دەمشق(پایتەختی سووریا) سێ کەسی سیڤیلی سووری کوژران و نزیک بە شەست کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاویشتنی گوللە هاوەنێک بەرەو ناوچەی "برزە ئەلبەلەد " لە دیمەشقی پێتەختی سووریا بوو بە هۆی کوژرانی منداڵێک و بریندار بوونی شەش منداڵی دیکە .
بەرگری ئاسمانیی هێزی جەماوەریی سوریا فڕۆکەی سیخوڕی تورکیایان لە ئاسمانی بازگەی زیارەت لە نیزیکی عەفرین لەباکووری ئەم وڵاتە داوەتە بەر پەلامار .
سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی بنکەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەیان لە ناوچەی سەلیم لەباشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەما و ناوچەگەلێک لە دەورووبەری پارێزگەی ئەدلیب داوەتە بەر پەلامار.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی میدیاکان لەمەڕ ڕێککەوتنی کوردەکانی ئامادە لە عەفرین لەگەڵ دەمیشق لە سەر هاتنی سوپای سووریا بۆئەم شارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا ، کەناڵی ئەلعالەم لە ئامادە بوونی سوپای سووریا لە نێزیک عەفرین هەواڵی دا.